هەولێر... سێ تۆمەتبار بە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكرێن

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەستدگیركردنی سێ تۆمەتبار لەشاری هەولێر رادەگەیەنێت، كە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرو دراوی ساختەیان پێبووە.

 ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە هاوكاریی ئاسایشی هەولێر و دهۆك، تۆڕێكی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركرا، كە سێ تۆمەتباری مەترسیدار بوون و پێشینەی تاوانیان هەبوو و كاری كڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكرد".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەگەڵ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا، دەستبەسەر كیلۆیەك ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی كریستاڵ، تریاك و جامایكا دا گیراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕێك پارەی ساختەو ژمارەی ساختەی ئۆتۆمبێل و نارنجۆك و چەند چەكێكی جۆراوجۆر كە بە تۆمەتبارەكان بووە.


PM:08:33:19/09/2023