ئهمڕۆ چوارشهممه ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ پارێزگای ههولێر كۆبونهوهیهكی سازكرد و تیایدا تاوتوێی ئامادهكارییهكان بۆ ههر ئهگهرێكی نهخوازراوی وهك دروستبونی لافاو کرا.
بەپێی راگهیهندراوی پارێزگای ههولێر، ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر و هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کارەش، جێگرانی پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێم، قائیمقامەکانی قەزای ناوەند، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر، بەڕێوەبەری کەشناسی هەولێر ئامادە بوون.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لە ئامادەباشی تەواودابن بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازراوی گۆڕانی کەشوهەوا و وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ و چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرفت و کێشانەی کە دەبنە هۆکار و مەترسی بۆ دروستبوونی لافاو وهك هەڵمەتی پاککردنەوەی ڕێرەی ئاوی سروشتی باران و ئاوی قورس و کەند و سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شاری هەولێر و دەوروبەری.
پارێزگاری هەولێر، جەختی لەسەر بڕیاری لادانی زێدەڕۆی و هەموو ئەو سەرپێچیانە کردەوە کە کراوتە سەر ڕێرەوە ئاویەکان و ڕێگرتن لە فرێدانی پاشماوەی بیناسازی و خۆڵ و خاشاکی هاوڵاتییان لە کەند و ڕێرەوەکانی ئاوی سروشتی باران.