بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پێباز له سنورى ئیدارهى گهرمیان دانیشتوانى چوار ناحیه ئاگادار دهكاتهوه کە بۆماوهى پێنج ڕۆژ كارهباى نیشتمانییان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی پێباز له سنورى ئیدارهى گهرمیان له ئاگادارییهكدا ڕایگهیاندووە" ئاگاداری دانیشتوانی ناحیەکەمان دەکهینەوە کە لەلایەن لێپرسراوی وێستگەی کارەبای مەیدانەوە ئاگادارکراینەوە کە هەر چوار ناحیەی پێباز و مەیدان و شێخ تەویل و گڵێجاڕ، لە سبەینێوه بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کارەبای نیشتمانیان نابێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتژمێر شەشى بەیانی بۆ شەشى ئێوارە كارهباى نیشتمانى لهسهر ئهو چوار ناحیهیه دەکوژێنرێتەوە، بەهۆی گواستنەوەی سێ تاوەری کارەبا لەسەر ڕێگهی دووسایدی باوەنور دەربەندیخان.
ئهوهشی خستەڕوو، کاتەکانی پێدانی ئاوی ماڵانیش گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و لە کاتی هەبونی کارەبای نیشتمانیدا بەشەو ئاوی ماڵان دابەشدەکرێت.