بانکى ناوەندى بڕێکى زۆر دۆلارى بەشێوەى کاش خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی) كەوتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە بڕی ١٩٨ ملیۆن و ٦٢٣ هەزار و ٩٤٢ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٦٥ ملیۆن و ١٩٧ هەزار و ٩٤٢ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٣ ملیۆن و ٤٢٦ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.

دوێنێش بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە کە ٢٩ ملیۆن و ٨٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشرا. 


PM:01:03:21/09/2023