بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک لە قەزای بازیان کوژرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوڵاتییەک لە قەزای بازیان بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا. 

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی میدیا)، بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، هاوڵاتییەک دەستڕێژی گولـلەی لێکراو بە سەختی بریندار بوو. 

قوربانییەکە ناوی (ع، ح، ب)ە و خێزاندارە و تەمەنی (٥٣) ساڵە، دانیشتووی گەڕەکی ئازادی قەزای بازیانە و خەڵکی پارێزگای هەولێرە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوەیان لە ڕوداوەکە دەستپێکردووە و بە دوای بکەراندا دەگەڕێن.


PM:02:01:21/09/2023