وێنە.. دەرکەوتنی نوێی هەواڵ عوسمان بە ستایڵێکی نوێوە

هەواڵ عوسمان ئەکتەر و هاوسەری هونەرمەندی کۆچکرد پشتیوان بەدەوی و لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ کچە گەورەکەیدا دەردەکەوێت و دەبنە جێی باسی بینەرەکانی. 

وێنەیەکی نوێی هەواڵ عوسمان و كچە گەورەکەی بە ناوی (کانی بەدەوی) کە لە ئیڤێنتێکی تایبەتدا لە شاری سلێمانی بەشدارییان کردووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراوە و دەنگدانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا.

هەواڵ عوسمان لە شاری سلێمانی ساڵی ١٩٧٧ لە دایکبووە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە لە بەشی شانۆ، تا ئێستا لە ١٧ شانۆگەری بەشداری کردووە، ھەواڵ عوسمان خوشكی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە كارەكتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەركردووە، ھاوسەری كۆچكردوو (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندە. 


PM:06:06:21/09/2023