هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە دابەزینی نرخی دۆلار بۆ 132 هەزار دینار



پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ مانگدا نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەبێتە نرخی فەرمی كە 132 هەزار دینارە.

موعین كازمی، پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، عێراق حەواڵەی دەرەكی كردوەتەوە بۆ هاوردەكردنی چەند كاڵایەكی پێویست لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، بۆیە ئەو پێداویستییانە نزیكەی 80%ی پێداویستییەكانی بازاڕەكانی ناوخۆی عێراق پڕدەكەنەوە و بە فەرمی ئەو پرۆسەیە كراوەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، 20%ی پێداویستییەكان دەمێنێتەوە كە پێویست ناكات بانكی ناوەندی حەواڵەی بۆ بكاتەوە كە ئەو كاڵایانە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە هاوردەدەكرێن كە بانكی فیدڕالی ئەمەریكا سزای بەسەردا سەپاندون.

كازمی وتویەتی "بانكی ناوەندی داوا لە بازارگانەكان دەكات داواكاری پێشكەش بكەن بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەمەش خواست لەسەر دۆلار كەمدەبێتەوە، بۆیە لە ماوەی سێ مانگی داهاتودا نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەبێتە نرخی فەرمی كە 132 هەزار دینارە".




AM:12:21:22/09/2023