سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق پێویستی بە هێزی شەڕكەری هیچ وڵاتێك نییە و داعشش ئەو هێزەی جارانی نەماوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانەی دیدارێكی رۆژنامەنووسی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (CNN)ی ئەمەریكی رایگەیاندووە "واقعی نوێی عێراق پێویستی بەوە هەیە كە هاریكاریی و هەماهەنگییەكان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چەند بوارێكدا دیاریكراودا ئەنجام بدرێت".
سودانی ئاماژەی بەوەكردووە، عێراق رەشنووسی رێككەوتنی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكاوە پێگەیشتووە، كە پەیوەستە بە شێوازی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
هەروەها وتویەتی "رێگە بە هیچ گروپێكی چەكداری نادرێت، خاكی عێراق بۆ هێرشكردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەكار بهێنێت".