یانەی ریاڵ مەدرید باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی لە دەستدا

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردەوە، باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەکە بێلینگهام،بەهۆی ئازاری گەدەوە نەیتوانیوە راهێنان بکات،ئەمەش پێش دوو رۆژ لە یاری دێربی مەدرید دژی ئاتلەتیکۆمەدرید.

هەروەها یانە ئاشکرای کردووە، ڤینیسیۆس جونیۆر و ئاردا گۆلەر بەشێک لە مەشق و راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان بە گروپ ئەنجامداوە بەڵام کارڤاخال لەناو هۆڵی وەرزش و لەسەر چیمەنی یاریگا مەشقی کردووە.

 بێلینگهام ئەم وەرزە لە شەش یاری شەش گۆڵی بۆ یانەی شاهانە کردووە.


PM:02:43:22/09/2023