وەزیری بازرگانی: پارەی جوتیارانی هەرێم لە بەغداوە رەوانە دەکرێت

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی هەرێمی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە داهاتوودا ئەو بڕە پارەیەی گەنمی جووتیارانی هەرێم کە ماوە، رەوانەدەکرێت و دابەشدەکرێت بەسەریاندا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پیشەسازو بازرگانی هەرێم  بڵاویکردەوە" کۆی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ٤١١ ملیار و ٢٤ ملیۆن و ١٩٦ هەزار دیناری عێراقییە، لەو بڕە پارەیە، تاوەکو ئێستا، ٢٣٣ ملیار دیناری نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووشە" ئێستا بڕی ١٧٨  ملیار و ٢٤ ملیۆن و ١٩٦ هەزار دیناری عێراقی لە پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ماوە و لە ئایندەدا ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.

وەزیری بازرگانی مکوڕە لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت و دابەشکردنی بەسەر جووتیاراندا بەردەوام دەبێت، ئەویش بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان، ئەو بڕەشی کە ماوە دوای گەیشتنی بەهەمان شێوە دابەشدەکرێت.



PM:11:32:22/09/2023