راپرسییەك: ئێران خراپترین وڵاتی جیهانە


بەپێی راپرسییەك وڵاتی سویسرا لە پلەی یەكەمی باشترین وڵاتانی جیهان و ئێرانیش خراپترین وڵاتانی جیهانە.

بەپێی ئەو راپرسییە كە لە نێوان ١٧هەزار كەس لەسەرتاسەری جیهان ئەنجامدراوە سەبارەت بە چۆنیەتی (ژیان، سیستمی پەروەردە، بازاری كار، یەكسانی داهات، مافەكانی مرۆڤ، دۆخی ناوچەیی) ئەنجامدراوە، سویسرا پێگەی یەكەمی بەدەستهێنا.

لەناو ئەم راپرسییەدا كە بە هاوئاهەنگی كۆمپانیای (كاری wpp و زانكۆی پنسیلوانیا) ئەنجامدراوە پرسیاری جۆراوجۆر سەبارەت بە (كوڵتور، خواردن و شوێنی سەرنجراكێشی گەشتیار)ی ٨٧ وڵات ئەنجامدراوە. 

بەپێی ئەنجامی راپرسییەكە، وڵاتی سویسرا بەهۆی كەمی كار، گەندەڵی و جیاوازی زۆری كوڵتووری، یەكەمین وڵات بوو، ئێرانیش لە پلەی كۆتایی و خراپترین وڵاتی جیهاندایە.

وەك راپرسییەكە ئاماژەی پێداوە "ئێران بەتایبەت بەهۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ بەتایبەتی لەم ساڵی دواییدا و لە ماوەی خۆپشاندانەكانی سەرتاسەری پلەی ٨٧یەمینی وڵاتانی جیهانی بەدەستهێناوە".



PM:02:04:23/09/2023