یەکێتی زانایانی ئیسلامی: ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکاندا قەدەغەدەکرێت

بە بڕیاری یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان لقی دهۆک، ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکاندا قەدەغەدەکرێت، چونکە دەبێتە بارگرانی لەسەر شانی خاوەن پرسەکە، هەروەها لەوانەیە لە روسی تەندروستیەوە کێشە دروستبکات یان نەخۆشی بڵاوبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان لقی دهۆک لە ڕایگەیاند ، "ئامادەکردنی خواردن لە مەراسیمەکانی پرسە قەدەغەیە، ئەم بڕیارە لە پێناو کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی خاوەن پرسە".

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانج لە دەرکردنی ئەو بریارە کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر شانی کەسوکاری خاوەن پرسەکە، چونکە ناچاردەبون خواردنێکی زۆر بۆ ئامادەبوانی پرسەکە ئامادەبکەن.

ئەوەش خراوەتەڕو، پێش ئەوەی بڕیارەکە دەربکرێت، لەگەڵ لایەنی ئیداری و پەیوەندیداری یەکێتی زانایاری ئیسلامی کوردستان تاوتوێکراوە، ئەو بڕیارەش دراوە چونکە لە روی ئابوری و تەندروستیەوە دەکرێت ئامادەکردنی خواردن لە پرسەکان زیانی هەبێت.


PM:06:42:25/09/2023