له سنوری قهزای شارباژێر سەربە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی قارچکەوە شەش کەس لە ئەندامانی ئەو خێزانانە ژەهراوی دەبن و منداڵێکیشیان گیان لەدەست دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣، لە گوندێکی سەر بە ناحیەی سیتەک له سنوری قهزای شارباژێر دوو خێزان لە باخێکدا چەند قارچکێک دەدۆزنەوە و دەیخۆن بەو هۆیەوەشەوە راستەوخۆ شەش کەس لە ئەندامانی ئەو خێزانانە ژەهراوی دەبن منداڵێکیشیان گیان لەدەست دەدات.
لهسهر رووداوهكهش سامان لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "بەھۆی خواردنی قارچکەوە ئەو خێزانە ژەھراوی بوون و بەھۆیەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش ژەھراوی بوون کە سیانیان منداڵن و ئەوانەی دیکە بەتەمەن گەورەن".