وێنە.. بەیان عوسمان (وەنەوشە) بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت

ئەکتەری ناسراوی کورد بەیان عوسمان ناسراو بە (وەنەوشە) چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکردەوە. 

بەیان عوسمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام) تازەترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە بۆتە جێی باسی بەشێک لە بینەرەکانی. 

بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای گەردەلوول بوو کە به‌ ڕۆڵی وەنەوشە ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی (شیرین) دەرکەوت و لە درامای (ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش) ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی (خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە)، هەروەها لە ئێستاشدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، بەڵام ناوبراو ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.


AM:10:57:26/09/2023