لەبارەی خشتەی دابەشكردنی مووچەوە حكومەت راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) سەبەینێ‌ چوارشەممە، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریش داوا لە وەزارەتەكان دەكات، هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری بكەن و پابەندی خشتەی دابەشكردنی مووچە بن. 

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە، بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، رۆژی چوارشەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی ١٢ربیع اڵاول، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی. 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە وەزارەتەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشكردنی مووچە بن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، "رۆژی پێنجشەممە، ٢٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە".


PM:02:19:26/09/2023