سبەینی چوارشەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣، کۆنگرەی پینجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی سازدەکرێت، بەپێی بەدواداچونی سپی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی بەشداری کۆنگرە ناکەن.
بەشداری نەکردنی ژمارەیەکی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندیەکانی یەکێتی بەهۆی کۆمەڵێک هۆکاری جیا جیاوەیە.
بەپێی زانیاریەکانی (سپی) میدیا، تائێستا هەریەک قادر حەمەجان و عەدنان موفتی و مەلا بەختیار، لەبەر هۆکاری سیاسی وڕێکخراوەی بەشداری کۆنگرە ناکەن.
بە دیاریکراوی سەبارەت بە مەلا بەختیار نزیکی ٢٠ ڕۆژ لەمەوبەر بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی سەردانی کردووە، سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵا لە پەیڕەوی ناوخۆدا سەرۆکی یەکێتی پێی ڕاگەیاندووە؛ کە لیژنەی ئامادەکردنی پەیڕەوی ناوخۆ دەنێرمە لات بۆ ئەوەی ڕاو پێشنیارەکانی خۆتیان پێ ڕابگەیەنێیت، بەڵام دوای ئەم دیدارە، مەلا بەختیار لەلای هەندێک بەرپرسی یەکێتی باسی لەوەکردووە کە ئەو دەکەنە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا، پاش ئەوەی بافڵ تاڵەبانی ئەم قسانە دەبیستێتەوە، لیژنەی ئامادەکاری پەیڕەوی ناوخۆ نانێرێتە لای، بەمەش پەیوەندییەکانیان ساردی تێدەکەویت و دوێنێش مەلا بەختیار ڤیدیۆیەکی ٢٧ خولەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاماژەی بۆ کۆمەڵێک گرفتی سیاسی و ڕێکخراوەیی یەکێتی نیشتیمانی کرد کە پێوەی دەناڵێنێت.
هەرچی دەربارەی بەرهەم ساڵحە بەبیانوی سەردانی بۆ ئەمەریکا بەشداری کۆنگرە ناکات، بەڵام هەرچی مەحمود سەنگاوی وعەدنانی حەمەی مینەیە کە بە نزیکی بەرهەم ساڵح ناسراون ئەگەر زۆرە بەشداری کۆنگرە بکەن، چاودێران پێیان وایە بەمەش بەرهەم ساڵح هێندەی (شعری معاویە) لەگەڵ بافڵ وقوباد تاڵەبانیدا دەهێڵێتەوە.
لە بارەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کۆسرەت ڕەسوڵ، عومەر فەتاح بەشدارینەکردنیان بەهۆکاری جێگیر نەبوونی باری تەندروستیانە.
بڕیارە سبەینێ ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە تەلاری هونەر لەسلێمانی دەبەستێت و ٦٠٠ ئەندام بەشداری کۆنگرەکە دەکەن.
لەو بارەیەوە سه‌ركه‌وت زه‌كی لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای فەرمی یەکێتی راگه‌یاندووە: "له‌پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا، ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ١٠ كه‌س كه‌مده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ها پێشنیاری دروستكردنی سێ ئه‌نجومه‌نمان كردووه، كه‌بریتین له ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی".
"یەکێک لەو ئەنجومانەی پێشنیارکراون، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له ٥١ هه‌ڤاڵ كه یه‌ك سه‌رۆك و ٥٠ ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه ڕه‌نگه ١٠٠ئهندامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه‌ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن"،سەرکەوت زەکی وایوت.