دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.. لیرە نزمترین ئاستی خۆی تۆمار کرد

بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٧ ی ئەیلول لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەیانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، هەرچی نرخی لیرەی تورکییە نزمترین ئاستی خۆی تۆمار کرد.

نرخی دراوە بیانییەکان بەرامبەر دینار کە پەیامنێری ( سپی ) لە بازاڕی دۆلارەکەوە رایگەیاند بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزارو ٢٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزارو ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزارو ٧٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٦ هەزارو ٢٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی کە نزمترین ئاستی خۆی تۆمار کردووە بە ٢ هەزارو ٧٢٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزارو ١٥١ دینار.



AM:10:53:27/09/2023