کەشناسی نوێترین گۆڕانکاری کەش‌و هەوای بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی بڵاو کردەوە.

 بە پێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمرۆ چوارشەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیاو، بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ شوێندا. 

هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

 سبەی پێنج شەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣کەشی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، لەناوچەکانی باشووری هەرێم ئەگەری هەبوونی تۆزێکی سووک هەیە. خێرای با لەسەرخۆ- مامناوەند ١٠-٢٠کم و بەرەو باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

پلەکانی گەرما شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

- هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی دەبێت. 
- سلێمانی: ٣٥ پلەی سیلیزی
- دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
- کەرکوک: ٤٠ پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە:٣٧ پلەی سیلیزی
- زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: ٢٣ پلەی سیلیزی 
- سۆران:٣٧ سیلیزی
- گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی 



PM:03:10:27/09/2023