بەرەسمی بەرشەلۆنە بە پارەدان بە ناوبژیوان تۆمەتبار کرا

ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، دادوەری لێکۆڵینەوە لە بەرشەلۆنە، لە یاداشتەکەیدا، ئەو لایەنانەی تۆمەتبار کردووە کە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە بە بەرتیلدان، کە دەکەوێتە ژێر سەردێڕی گەندەڵی وەرزشی لە یاسای ئیسپانیادا.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، لە لیستی تۆمەتبارەکاندا جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ و ساندرۆ ڕۆسێل، سەرۆکی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، جگە لە نێگریرا هەیە.


 ڕوونیشیکردەوە، نێگریرا لە ماوەی 18 ساڵدا زیاتر لە 7 ملیۆن یۆرۆی لە بەرشەلۆنە وەرگرتووە، ئەو پارە داراییانەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی وەستا.

 هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانان سوودی لە پۆست و کارکردنی لە دامەزراوەیەکی گشتی وەرگرتووە، و ئەم پارەیەی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی کوڕەکەیەوە لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی تایبەتەوە بەدەستهێناوە.


PM:01:02:28/09/2023