پێشبینی كەش و هەوای دوو رۆژی داهاتوو راگەیەنرا


بەپێی پێشینییە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو وەك رۆژانی پێشتر دەبن.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ هەینی   29– 9- 2023    
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند  ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ  .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10  ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە    30– 9- 2023  
كەش/ ئاسمان  پەڵە هەور  بۆ  نیمچە هەور  دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند  ( 10 –  20) كم /ك دەبێت , لە هەندێك كاتدا كەمێك چالاكتر دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9  ) كم  دەبێت.  
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە نزیكەی 4 تــــا 6 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 34 ، سلێمانی: 30 ، دهۆك: 32 ، كەركوك : 35 ، هەڵەبجە: 32 ، زاخۆ: 34 ، حاجی ئۆمەران: 19 ، سۆران : 30، گەرمیان: 36).



AM:11:24:29/09/2023