لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان رایدەگەیەنن، دوای وەرگرتنی مووچەی مانگی تەموز و لەبەر دۆخی گشتی، بڕیاریان داوە بۆ ماوەیەكی كاتی بایكۆت بشكێنن.
هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پاش كۆبوونەوە و راوێژیان لەگەڵ نووسینگە و نوێنەرایەتی و لیژنە پسپۆرییەكانی لقەكەیان، بڕیاریان داوە بۆ ماوەیەكی كاتی بایكۆت هەڵپەسێرن و لە ناوەندەكانی تەندروستی دەست بە دەوامكردن بكەنەوە.
جێی ئاماژەیە زیاتر لە دوو هەفتەیە لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە بایكۆتیان راگەیاند.