کەشناسی: سبەی پێشبینی بارانبارین دەکرێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە کەشێکی ناسەقامگیر ناوچەکانی هەرێمی گرتۆتەوەو پێشبینی دەکرێت، سبەی بارانببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند" کاریگەری کەشێکی تا ڕادەیەک ناسەقامگیر بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەر ناوچەکەمان دەمێنێتەوە پلەکانی گەرماش بە تایبەت نزمترین پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات وە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت وە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی کەم و لە ناکاو هەیە و ئەگەری زیادبوونی خێرای باش هەیە لە هەندێ کاتدا".

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ یەک شەممە: 

کەش، ئاسمان نیمچە هەور و کەمێک بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ دەبێت لە هەندێ کاتدا بە تایبەت لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان .وە هەندێ کات خێرای با زیاد دەکات. 

خێرای با، لەسەرخۆ- مامناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما، کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ٧-٩ کم دەبێت. 

سبەی دووشەممە: 

کەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی ناوچە شاخاوییەکان ئاستی هەوری زیاتر دەبێت سنووری پارێزگای دهۆک هەندێ کات ئەگەری نمە بارانی کەمی دەبێت و، لەسەر ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین پروشکە بارانی دەبێت .ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی کورتخایەن هەیە لەسەر هەندێ ناوچە .ماوەی ئەو کاریگەریە لە کاتەکانی ئێوارە کۆتای دێت 
خێرای با، لەسەرخۆ- مامناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت، لە هەندێک کاتدا کەمێک چالاکتر دەبێت .
ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٧-٩ کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە ١تا ٢ پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:٣١ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٣٠ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٣٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٢ پلەی سیلیزی
سۆران:٢٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٣٤ پلەی سیلیزی



AM:11:43:01/10/2023