بڕیار لەسەر یەکێک لە کێشەکانی کۆنگرەی یەکێتی درا

ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە کاتی گفتوگۆکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، بڕیار درا ئەو کەسانەی پۆستی وەزیر و جێگری وەزیریان هەیە لە نێو حکومەتدا بۆیان نییە ببنە ئەندامی سەرکردایەتی. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" کێشەی هەڵبژاردنەوەی ئەو کەسانەی کە پۆستی وەزیر و جێگری وەزیریان هەیە لە نێو کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا بڕیاری لەسەر درا". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ وەزیرێک و جێگرەکەی بۆیان نییە ببنە ئەندامی سەرکردایەتی، تەنها سێ پۆست نەبێت کە بۆیان هەیە ببنە ئەندامی سەرکردایەتی و خۆیان هەڵبژێرن. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، هەریەک لە (سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت)، ئەگەر لە ناو یەکێتیدا هەبێت بۆیان هەیە ببنە ئەندامی سەرکردایەتی، بەڵام چ لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم پۆستی وەزیر و جێگری وەزیریان هەبێت، بۆیان نییە خۆیان هەڵبژێرن بۆ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی.

PM:01:56:01/10/2023