بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە ١٩٢ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ دووشەممە بڕی ١٩٢ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ١٩٠ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧٧ ملیۆن و ٨٨٢ هەزار و ١٩٠ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵەیە و ١٤ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.
بەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.