مه‌سرور بارزانی وەک سه‌رۆك وه‌زیرانی (ماوە بۆ درێژکراوە) هه‌رێمی كوردستان بە بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرە و دەستنیشانكردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات، لەکاتێکدا تا ئێستا پارتی بە ڕەسمی پیرۆزبایی لە یەکێتی نەکردووە.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی ترشینی یەکەمی ٢٠٢٣، مه‌سرور بارزانی لهپهیامێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردوه رایگه‌یاندوه، "به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره و ده‌ستنیشانكردنی سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له ئێوه و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م".
لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە، "هیوادارم قۆناغێكی نوێ له خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان ده‌ستپێبكه‌ن و هه‌نگاوه‌كانتان بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی و په‌ره‌پێدان به ده‌ستكه‌وته‌كان و پاراستنی نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خاك و خه‌ڵكی كوردستان چڕتر بكه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی‌تان بو جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت زیاتر بكه‌ن".
لە رۆژی ٢٧ی مانگی ٩ ی ئەمساڵ کارەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەستیپێکرد و ماوەی چوار رۆژی خایاند، ماوەی سێ ڕۆژە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی هاتووە، بەڵام تا ئێستا پارتی بە ڕەسمی هیچ بەیاننامەیەکی پیرۆزباییان ئاڕاستەی یەکێتی نەکردووە.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی بۆ سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێزان سەرۆك و سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:
بە بۆنەی سەركەوتنی كۆنگرە و دەستنیشانكردنی سەركردایەتی نوێی یەكێتی، پیرۆزبایی لە ئێوە و هەموو ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەم.
هیوادارم قۆناغێكی نوێ لە خزمەتی گەل و نیشتمان دەست پێ بكەن و هەنگاوەكانتان بۆ یەكڕیزی و تەبایی و پەرەپێدان بە دەستكەوتەكان و پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییە باڵاكانی خاك و خەڵكی كوردستان چڕتر بكەن و هەروەها هەماهەنگی و پشتیوانی‌تان بو جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی حكومەت زیاتر بكەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان