دابەشكردنی نەوتی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەكان دەستپێدەکات

سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت" پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێکردووە". 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکرد و لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی دەکرێت". 

ئەوەش هاتووە" بودجەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێم دابینکراوە، هەر سەر خێزانێک ٢٠٠ لیتری نەوتی سپی لە بەرامبەر ١٠٠ هەزار دینار وەردەگرێت". 

لە ماوەکانی ساڵانی ڕابردوودا پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەندێک ناوچە دابەشدەکرا، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیانی ناوچەکانی دیکەی هەرێم بە تایبەت لە سەنتەری شارەکان نەوتی سپیان وەرنەدەگرت. 


PM:06:45:04/10/2023