دوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، بانكی ناوەندی روونكردنەوە دەدات


بانكی ناوەندی عێراق رەتیدەكاتەوە رەوانەكردنی دۆلار لە بانكی فیدڕاڵی ئەمریكاوە بۆ عێراق راگیرابێت یان بڕەكەی كەمكرابێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بانكی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا  بڵاویكردەوە "ئەو دەنگۆ و راپۆرتانە رەتدەكەینەوە كە باس لەوە دەكەن رەوانەكردنی دۆلار لە بانكی فیدڕاڵیی ئەمریكاوە بۆ عێراق راگیرابێت یان بڕەكەی كەمكرابێتەوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە سەرووی ١٦٠ هەزار دینار.



PM:07:29:06/10/2023