بە ڤیدیۆ، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی مەخموریان لە نزیک هەولێر کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی مەخموریان لە نزیک هەولێر کرد، كامەران عوسمان تیمی رێكخراوی (CPT) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیویەتی"بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆسەر مزگەوتی "سەمتی ٢”ی کەمپی ئاوارەکانی مەخموور، ژنێک و دوو منداڵ برینداربوون.(نوێکراوتەوە)

ئەمڕۆ شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەدران پیرانی سەرۆکی شارەوانی کەمپی مەخمور بەسپی ڕاگەیاند" بۆردومانکەی کە ئەمشەو کراوەتە سەر کەمپی مەخمورلە ڕێگای درۆنەوە، مزگەوتێکی پێکاوەو بۆتە هۆی برینداربوونی پێنج هاوڵاتی کە لە ناو مزگەوتەکەدا بوون".

كامەران عوسمان لە تیمی رێكخراوی (CPT) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نوسیویەتی"بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بۆسەر مزگەوتی "سەمتی ٢”ی کەمپی ئاوارەکانی مەخموور، ژنێک و دوو منداڵ بەناوەکانی، زەینەب ئیبراهیم ئیسماعیل، عەگید تەکین عوسمان و ئازاد شەفیق محەمەد” برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە شکانی شوشەی دەرگا و پەنجەرەکانی مزگەوتەکە، زیان بەر ١٠ خانووی دەوروبەری مزگەوتی ناو کامپەکە کەوتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دژەتیرۆری پارتی دەڵێن " دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و سیانی تریش بریندارن".

هەر لەم هەفتەیەدا لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چیای ئاسۆسیان لە ناوچەکانی شارباژێڕکرد ، لە هێرشەکەدا فڕۆکەکانی تورکیا گوندی باسوا و سێ جاریش کانی خەندەکیان بۆردوومان کرد.



بەڤیدیۆ: کلیک بکە بۆ بینی ئەو مزگەوتەی بۆردومانکراوە



PM:08:27:07/10/2023