ئەندامێکی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ژماره‌یه‌ك مامۆستای وانه‌بێژ لە بەردەڕەش به بڕیاری حزبی دورخراونه‌ته‌وه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌هۆی بایكۆت مامۆستایانی وانه‌بێژ له په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌ڕه‌ش له‌لایەن به‌رپرسی حیزبی دورخراونه‌وه، ده‌پرسین لادان و دانانی وانه‌بێژ ده‌سه‌ڵاتی كێیه، ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیر و وه‌زاره‌ته یاخود به‌رپرسی حیزبی؟".
دەشڵێت" محه‌مه‌د ئه‌مین تاڕق، نوره‌دین تاڕق ره‌مه‌زان له قوتابخانه‌ی تۆبزاوا له ژوری بنه‌ره‌ت به‌هۆی بایكۆته‌وه دورخرانه‌وه، هه‌روه‌ها عاسم جه‌لال، ده‌سكۆ بورهان، ره‌مه‌زان حه‌مید، سه‌هیم نه‌جمه‌دین، ئه‌حمه‌د یاسینیش له ئاماده‌یی به‌رده‌ڕه‌شی كوڕان بوون به‌هۆی بایكۆته‌وه دورخرانه‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ریه‌ك له هه‌ژار ره‌شید له قوتابخانه‌ی دوسه‌ره، سه‌رباز نامیق له قوتابخانه‌ی ئه‌یلول، عوسمان مه‌حمود له قوتابخانه‌ی گۆران به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیانه‌وه بایكۆتیان كردبو، به‌ڵام دورخراونه‌ته‌وه.