بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراک ڕاگەیاندراوێکی بۆ مووچەخۆران بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری مووچەخۆرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، تا بچن مامەڵەی بەشە خۆراکەکەیان بکەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، یاسین مەحمود، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، "پێشتر بڕیاردرابوو هەر سەرباز یاخود فەرمانبەرێک کە لە هەرێمی کوردستان دەژی، بەڵام مووچەکەی سەر سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقە و لە ملیۆنێک و نیو زیاترە، بەشەخۆراکەکەی دەبڕێت، بەڵام ئێستا بڕیارەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، مووچەکە لە ملیۆن و نیوێکەوە بۆ دوو ملیۆن دینار گۆڕاوە".

یاسین محەمەد وتیشی، " داوا لە سەرجەم ئەو فەرمانبەر و سەربازانە دەکام کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، بەڵام مووچەکەیان لە حکومەتی عێراقەوەیە و لە خوار دوو ملیۆن دینارە،  بچنە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراک و مامەڵەی فۆڕمی بەشەخۆراکەکەیان بکەن".

بۆ مامەڵەکەش پێویستە سەرۆکی خێزانەکە کارتی نیشتیمانی خۆی و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی، فۆڕمی خۆراکەکەی پێشتری لەگەڵ خۆی ببات، تا فۆڕمی بەشەخۆراکەکەی بۆ بکرێت، بەشە خۆراکەکەی نەبڕێت.


PM:02:11:10/10/2023