بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە ١٩٩ ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ سێ شەممە، بڕی ١٩٩ ملیۆن و ٦٣ هەزار و ٨٢٩ دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٧٢ ملیۆن و ٥٢٣ هەزار و ٨٢٩ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵەیە و ٢٦ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.
بەیانی ئەمڕۆش نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٦٣ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.