ژمارەیەک کەسی بیانی لەسەر سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی دەستگیر دەکرێن

فەرماندەیی هێزەکانی سنوور ڕایگەیاندوە" لە ماوەی دوو رۆژدا ١٧ کەسی بیانیان لەسەر سنوورەکان دەستگیر کردووە".

فەرماندەیی هێزەکانی سنور لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە لەلایەن هێزەکانی فەوجی سێی لیوای سنوری سەر بە فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەک، ١٢ کەسی بیانیان دەستگیرکرد، هەروەها رۆژی رابردووش لەسەر سنووری پارێزگای نەینەوا هێزەکانی سنوور ٥ کەسیتر کە هەوڵیان دابوو بەشێوەیەکی نایاسی بێنە ناو خاکی عێراقەوە، دەستگیر کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو ١٢ کەسە بیانییە هەوڵیاندابوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە بێنە خاکی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەلایەن هێزەکانی سنوورەوە دەستگیرکران و دواتر بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون.



PM:07:34:13/10/2023