سێ کەس درانە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئەنجامیدا دوو کەسیان کوژران.
کەناڵی ئێن ئار تی بڵاوی کردۆتەوە کە دوێنێ لەسەر رێگای کەڵەک- هەوڵێر دەستێڕی گولـلە لە سێ کەس کراوە کە هاوڕێ بوون، و لە ئەنجامیدا دوو کەسیان گیانی لەدەست داوە و یەکێکیان بریندارە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری روداوەکە بەردەست نییە و تاوانبارەکەش دەستگیر نەکراوە.
هەروەها بڵاویکردۆتەوە "کە لە ناو سێ کەسەکە یەک کەسیان پیشەکەی فرۆشتنی چەک بووە".