ئەمڕۆ یەکشەممە پارتی چەپی سەوز لە ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتی تورکیا، چوارەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام دا و هاوسەرۆکانی نوێی دیاریکرد.
لە کۆنگرەی ئەمڕۆی پارتی چەپی سەوز ناوەکەی گۆڕدرا و دەبێتە (پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان - هەدەپ).
هەر ئەمڕۆ لە چوارەمین کۆنگرەی (هەدەپ) هاوسەرۆکانی نوێی پارتەکەش هەڵبژێردران کە هەریەک لە (تولای ئۆرچ و تونجەر باکرهان) وەک هاوسەرۆکی گشتی هەدەپ هەڵبژێردران.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان - هەدەپ لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە ئەنجامی یەکگرتنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی لەگەڵ پارتی سەوز دامەزراوە کە بە پارتێکی چەپی کوردی ناسراوە و ناوەندەکەی لە ئامەدی باکوری کوردستانە.