لە ماوەی ١٠ رۆژدا ٢٥٠ شوێن لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێنە ئامانج


لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، تورکیاش ئەو هەلەی قۆزتەوەو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٥٠ شوێن  لە ڕۆژئاوای کوردستان کراونەتە ئامانج کە ١٨٥ ناوچەیان شوێنی مەدەنین.

میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئامارێکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکەکانی تورکیا ٢٥٠ شوێنیان بۆردوومان کردووە، لەو ناوچانەی کە لەلایەن فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە بە ئامانجگیراون، ١٨٥ ناوچەیان  شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنین.

بەپێی ئەو ئامارە ٢٩ شوێنیان ژێرخانی ئابووری ڕۆژئاوای کوردستان بوون و ٣٨ بنکەی سەربازیی و نەخۆشخانە و خوێندنگەیەک و چەند شوێنێکی تریش کەوتوونەتە بەر بۆردوومانەکە.

لەو بۆردومانەدا فڕۆکەی جەنگی و تۆپی دوورهاوێژ درۆن بەکار هاتووەو، بە دەیان کوژراو برینداری لێکەوتۆتەوە کە زۆربەیان مەدەنین.



PM:07:38:15/10/2023