کچە گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان لە لەندەن بە چەند ساتیڵێکی نوێ و سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت.
بانە شێروان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە سەرنجڕاکێش و وروژێنەر دەردەکەوێت و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکانی نووسیوویەتی لە لەندەنەوە.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠٠١ لە دایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و، ئێستا زیاتر گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت و زیاتر لە بەریتانیا دەژی.