ئەمڕۆ لە ئیدارەی ڕاپەڕین دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین نەوتی سپی ماڵان دابەشبکرێت. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ھاوڵاتیانی سنورەکە ئاگاداردەکاتەوە، ئەمڕۆ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەستپێدەکاتەوە بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی ساڵی رابردوو نەوتیان وەرنەگرتووە، دوای تەواوبوونی دابەشکردنی نەوتی ساڵی رابردوو، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی نەوتی ئەمساڵیش دەکرێت.

بەپێی ئامارێکی فەرمانگەی میدیای و زانیاری هەرێم بێت، تا ئێستا زیاتر لە ١١ ملیۆن بەرمیل نەوت بەسەر دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکاندا دابەشکراوە کە بۆ هەر بەرمیلێک بڕی ١٠٤ هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.


AM:08:43:16/10/2023