لە دهۆک شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ شایستەی دارایی وانەبێژانی چەند پەروەردەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک دابەشبکرێت.

عەلی ڕەئووف نوێنەری گشتی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند" بڕیارە سبەینێ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەکانی (بەردەرەش و ئاکرێ و ئامێدی) بۆ مانگی ٨ دابەشبکرێت". 

عەلی رەئوف ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ پەروەردەکانی دیکە لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بتوانن لە زووترین کاتدا شایستەی دارایی وانەبێژانی پەروەردەکانی دیکەش دابەشبکرێت. 

تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی مامۆستایانی وانەبێژ دیار نییە و لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن داوایکردنیان بە هەمیشەیی دەکەن.


PM:03:43:17/10/2023