فەرماندەیەکی باڵای حەماس دەکوژرێت

ئیسرائیل رایگەیاند کە فەرماندەیەکیتری باڵای بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ کوژراوە. 

سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند و لە هەژماری فارسی خۆیدا لەسەر مەسنجەر ئێکس نووسیویەتی" فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل بە ڕێنمایی هەواڵگری هاوبەش لەگەڵ(شین بێت) ئەندامێکی باڵای ڕێکخراوی تیرۆریستیی حەماسیان بە ناوی ئیمان (نوفال) کوشت، کە ئەویش وەک فەرماندەی لیوا کاری کردووە، کەمپی ناوەندی حەماس لە کەرتی غەزە و بەرپرسی پێشووی هەواڵگری سەربازی حەماس بێلایەن کران".

ئیمان نۆفال باڵاترین فەرماندەی حەماسە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بکوژرێت. 

 ناوبراو بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی حەماس بووە لە ناوەڕاستی کەرتی غەزە و هاوکار بووە لە دانانی ژووری (ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان)ی ئەو گرووپە، کە هاوکارییەکانی نێوان حەماس و جیهادی ئیسلامی و میلیشیاکانی دیکەی کەرتی غەزە هەماهەنگی دەکرد.



PM:08:15:17/10/2023