وەزیری دارایی: مووچەی مووچەخۆران دەخرێتە سەر دەرەوەی ئیفاقی فیعلی


 لەدوای کۆبونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراوە) دەڵێت "مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخرێتە دەرەوەی ئینفاقی فیعلی، بەمەش چارەسەری مووچە دەکرێت".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند" کەشێکی دۆستانە لەگەڵ لیژنەی دارایی و وەزیری دارایی عێراق زانیارییەکانمان پێشکەش کرد و باس لە جیاکردنەوەی موچەی موچەخۆران لە کێشە سیاسییەکان کرا".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" هۆکاری دواخستنی موچەمان بە ڕاشکاوی خستەڕوو و ئەندامانی لیژنەی دارایی و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هاوڕا و هاوهەڵویست بوو لەسەر ئەوەی بابەتی موچە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت".

وەیزری دارایی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو کۆبوونەوانە هەنگاوێکی گرنگ و ستراتیجی بوو لەنێوان هەرێم و بەغداد.

هاوکات، یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" بەرچاورونیمان وەرگرت لە کۆبونەوەکە و موچەی فەرمانبەرانمان تاوتوێ کرد کە دەبێت هاوشێوەی موچەخۆرانی عێراق بێت."

ڕاشیگەیاند" دەبێت عێراق کێشەی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکات و توشی کێشەی سیاسیی نەبێت".

ئێوارەی دوێنی سێشەممە، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بەرەو بەغداد بەڕێکەوتن و ئەمڕۆ لە دانیشتنێکی تایبەتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بەئامادەبونی وەزیری دارایی عێراق، وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێک لە سەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی بودجە و مووچە خستەڕوو.



PM:04:49:18/10/2023