ئیسرائیل ناوچەکانی ناوەڕاستی ‌کەرتی غەززەیان بۆردومانکرد

دوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپهاوێژ ناوچەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان بۆردومانکرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی فەڵەستین، هێزەکانی ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپهاوێژ شاری (دیر بەلح و ناوەڕاستی کەرتی غەززەیان) کردە ئامانج و چەند کەسێکیش بوونەتە قوربانی. 

هەروەها ئیسرائیل ناوچەی ئەبراجی باشوری کەرتی غەززەی بۆرمانکرد کە بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 

دوێنێش سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی لە کەرتی غەززە کردە ئامانج کە بەهۆیەوە (٤٧١) هاوڵاتی فەڵەستینی کوژران.


PM:06:41:18/10/2023