ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاریان بەسەردا هات.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٩١ دۆلار و ١٧ سەنتە، بەڵام دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلار و ٥ سەنت بوو.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە ٨٩ دۆلار و٥٦سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٩ دۆلار و ٥٦سەنت بوو.
گۆڕانکاری نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا هەریەک لە (عێراق و روسیا و سعودیە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان) رێککەوتبوون کە تاکو کۆتایی ئەمساڵ ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە.
هەروەها هەڵگیرسانی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل و درووستبوونی بارگرژی لە ناوچەکەدا، نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.