وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت" شایستە داراییەکانی سەرجەم جوتیارانی پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان تەواو کراون".
موسەننا فەریجی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند" وەزارەتی بازرگانی دۆسیەی شایستەکانی جووتیارانی بۆ ئەمساڵ تەواو كردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، شایستە داراییەکان بۆ سەرجەم جوتیارانی پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان تەواوکراون.
لە کۆتایی ئایاری ئەمساڵدا پڕۆسەی وەگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد و هەر ئەوکاتی شوەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا کە جوتیاران دوای رادەستکردنی بەرهەمەکانیان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.