تورکیا گوندەکانی عەفرین تۆپباران دەکات

ئەمڕۆ هەینی تورکیا، گوندەکانی ناوچەی شەڕا و شێراوای لە عەفرین تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتیی بریندار بوون.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز" دوای نیمەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٠ تەشرینی یئەکەمی ٢٠٢٣ تورکیا گوندەکانی ئەقبیل، سۆخانەکێ، شەوارخا، تینب، تاتمەراش و کشتیاریان لە ناوچەکانی شەڕا و شێراوا لە عەفرین تۆپباران کرد، لە هەمان کاتیشدا فڕۆکەی بێفڕۆکروان لە ئاسامانی ناوچەکە دەسوڕێتەوە".

لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانەدا لە گوندی ئەقبیل دووکەسبە ناوەکانی فەرید مستەفا تەمەن ٢٣ ساڵ و شەیما مەحەمدی تەمەن ٢٩ ساڵ برینداربوون.



PM:04:58:20/10/2023