"حکومەتی بەغدا کێشەی لەسەر مووچەخۆری فیعلی نییە"

وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند " ژمارەی فەرمانبەری هەمیشەیی، دەمێکە لای حکومەتی عیراق تۆمار کراوە کە ژمارەکەی ٦٨٢ هەزارەو کێشەی نییە، ئەوان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ میلاکی فعلیدا نییە. ئەوەی هەیە ژمارەی خانەنشینانە ئەویش ئەوەی هەیە ڕوونە، لە دیوانی چاودێری دارایی جێگیرکراوە. ئەوەی ماوە چاودێری کۆمەڵایەتین لەگەڵ فەرمابەرانی گرێبەستدا".

هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، " لە دوایین سەردانەیاندا بۆ بەغداد کە هەفتەی رابردوو ئەنجامدرا هەموو ئەو گلەیی و تەموو مژە ڕەویەوە کە حکومەتی عێراقی هەیبوو بە هۆی داتا و زانیاری هەڵەوە، تا کۆتایی ئەمساڵیش کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر دەبێت".

وتەبێژی وەزارەتی دارایی، جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە هەرێم هیچ شتێکی نییە شاراوە بێت و هیچ داتایەکیان نییە، لەلایەن وەزارەتی دارایی و لیژنەی دارایی عێراقەوە ڕەتبکرێتەوەو، دەڵێت" ئەوان تەواو هاوڕابوون لەگەڵ زانیاریەکانی ئێمە؛ هاوسۆزی و پشتیوانیەک دروست بوو کە چیتر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەبەسترێتەوە بە هیچ کێشە و ململانێ و پابەندیەکەوەو، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی عێراقدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرێت."

هونەر جەمال دەشڵێت، "هەندێک داتاو زانیاری هەبوو هەم وەزیری دارایی عێراق هەم لیژنەی مالی لەسەر ئێمە حسابیان کردبوو ئێمە چووین ڕاستی بکەینەوە. ئێمە ڕاپۆرتێکی وردو و پڕ زانیاریمان لەسەر کۆی خەرجی و داهاتی شەش مانگی ڕابردوو لەسەر ژمارەی فەرمانبەر و خانە نشین و چاودێری کۆمەڵایەتی ئامادە بوو. دوێنێ بە بەڵگە و داتا و زانیاری خستمانە ڕوو."

بە مەبەستی چارەسەر کردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی کوردستان، ڕێکەوتی ١٨ ی تشرینی یەکەم وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کورستان ( ماوە بۆ درێژکراوە) بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی گەشتە بەغدا. شاندەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.





PM:10:51:20/10/2023