لە پارێزگای زیقار پەرستارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە پارێزگای زیقار پەرستارێک لەناو ماڵی خێزانەکەی، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ لە پارێزگای زیقار پەرستارێکی حکومی لەناو ماڵی خێزانەکەی، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. 

ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەو پەرستارە لە بەشی تەندروستی زیقار کاری دەکرد و تەمەنی (٣٠) ساڵە و لە ماڵی خێزانەکەی بووە کاتێک لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەشڵێن" دوای ڕووداوەکە هێزێکی ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هۆکاری خۆکوشتنەکەی بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی بووە کە ئەندامی وەزارەتی بەرگری بووە". 

لە ئێستاشدا تەرمی قوربانییەکە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، هەروەها خێزانی قوربانییەکە سکاڵای یاساییان لەسەر مێردەکەی تۆمارکردووە. 


PM:04:06:21/10/2023