خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا ڕایدەگەیەنێت" دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ھەفتەیەکدا ٢٢٤ شوێنیان بۆردومانکردووە".
خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە" تورکیا لە ماوەی ھەفتەیەکدا ٢٢٤ شوێنیان لە باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بۆردومانکردووە کە بەشێکیان دامەزراوەی خزمەتگوزاریین و بەشێکیان وێستگەی سووتەمەنین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی بۆردومانەکانەوە ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٥ کەسی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ئاستی زیانەکانیش تائێستا دەگاتە ٥٦ ملیۆن دۆلار.