١٨ کەس لە دیالە تووشی تای خوێنبەربوون دەبن

لە دیالە ١٨ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە کە ٤ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئیبتیسام محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە دیالە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (المعلومە) ڕایگەیاندووە" ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە دیالە بۆ ١٨ حاڵەت بەرزبووەتەوە، لەنێویاندا ٤ حاڵەتی مردن تۆماركراوە".

ئئیبتیسام محەمەد وتیشی" ئەم هەفتەیە دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون تۆمارکراوە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەیان لەژێر چارەسەردایە و بارودۆخی جێگیرە'.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری لە دیالە  هەروەها رایگەیاند" زیاتر لە ٢٠ سەنتەری ڤێتێرنەری لە دیالە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هەر زانیارییەک دەکەن سەبارەت بە تای خوێنبەربوون، هەروەها پەیوەندی ڕۆژانە هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری بە مەبەستی بڕیاردانی خێرا".

 ئاماژەی بەوەشداوە کە چەند رێکار بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم نەخۆشییە دەگرنە بەرکە دیارترینیان بریتین لە: سەپاندنی قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی ئاژەڵ و مەڕەکان بۆ ماوەی دوو هەفتە لە دەوروبەری تووشبوونەکەدا بە درێژایی 15 کم وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی، لەگەڵ ڕشاندنی شوێنی ئاژەڵەكان و وەرگرتنی نمونە لە خێزانی تووشبووەکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی هیچ حاڵەتێكی دیكە بوونی هەیە یان نا.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و نیشانە قورسەكانی هەندێکجار دەبێتە هۆی مردن.



PM:07:13:24/10/2023