سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) ئەمڕۆ داوای لە مامۆستایانی ناڕازی کرد کە لە هەندێک ناوچە مانیانگرتووە، بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن و ڕاشیگەیاند" حکومەت هۆکاری دواکەوتنی مووچەکانتان نییە".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی (ماوە بۆدرێژکراوە) کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەراسیمی کردنەوەی قوتابخانە و باخچەیەکی منداڵان لە شاری هەولێری ڕایگەیاند"
سوپاسی هەموو ئەو پرۆفیسۆر و مامۆستایانە دەکەم کە بەردەوامن لە وانەوتنەوە بۆ خوێندکارانی ئازیز و زۆر باش دەزانم کە دۆخی ژیانیان سەختە و ئاسان نییە، بەتایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا کە پرسی مووچە بووەتە دیارترین بابەت، بە تایبەت بۆ ئەوانەی کە جگە لە مووچە هیچ داهاتێکیان نییە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان".
وتیشی" ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌رده‌وام بن له خوێندن و داوای مافه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، من لێره ده‌مه‌وێ پاڵپشتی خۆم بۆ ئه‌و مامۆستایانه ده‌ربڕم، منیش ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌وان كه پێویسته هه‌موو ماف و شایسته داراییه‌كانی ئه‌وان دابین بكرێت".
بارزانی دەشڵێت" ڕووی ڕه‌خنه‌كانمان له‌و لایه بێت كه هۆكاره بۆ بڕین یان دواخستنی مووچه‌كانیان، حكومه‌تی هه‌رێم هۆكار نییه، به‌ڵكو حكومه‌تی هه‌رێم زۆر به په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ی به زوترین كات مووچه‌كانیان بۆ دابین بكات، به‌رده‌وامیش ده‌بین بۆئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه داوای ئه‌و مافه‌ی مامۆستایان و هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی تری خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین".
ڕاشیگەیاند" رێگه ناده‌ین هیچ مافێكی مامۆستایه‌ك بفه‌وتێت، هه‌موویان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو نه‌كرێته‌وه، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه، خوێندنی منداڵانه كه هیوادارم مامۆستاكان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قوتابخانه‌كان و له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان به‌رده‌وام بن له وانه‌وتنه‌وه و په‌روه‌رده‌كردنی قوتابی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست".
ماوەی زیاتر لە مانگێکە، دژی پێنەدان و دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و کۆیە، بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و ئاماژە بەوە دەکەن تا مووچەی مانگەکانی (ئاب و ئەیلول) وەرنەگرن دەست بە دەوام ناکەنەوە.