كۆشكی سپی رایگه‌یاند، "ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه ته‌نها سودی بۆ حه‌ماس ده‌بێت له كاتێكدا ئیسرائیل هه‌ڵمه‌تی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه ده‌ستپێده‌كات،ئیسرائیل هێرشه‌كانی له‌ئێستادا بۆسه‌ر حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردوه".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، جۆن كیربی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند،" ئاگربه‌ست له ئێستادا ته‌نها سودی بۆ حه‌ماس ده‌بێت، ئیسرائیلش هێرشه‌كانی له‌ئێستادا بۆسه‌ر حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستپێكردوه، هه‌ر راگرتنێكی ئه‌و هێرشانه ده‌بێته هۆكار بۆئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌ماس خۆیان زیاتر ئاماده بكه‌ن، بۆیه ناكرێت له‌ئێستادا ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت".
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كۆشكی سپی له كاتێكدایه كه جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، هاوكارییه‌كان به خێرایی پێویست ناگه‌نه كه‌رتی غه‌ززه.
سه‌دان چه‌كداری بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ٧ی تشرینی یەکەمەوە، له غه‌ززه‌وه دزه‌یان كرده ناو ئیسرائیله‌وه و به‌گوێره‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیل زیاتر له هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س له ئیسرائیل كوژران كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بون.